سەردێڕ:

ئه‌م ڤیتامینه‌ ده‌توانێت دژی شێرپه‌نجه‌ بجه‌نگێت

AM:08:50:27/04/2022

8032 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا دەتوانیت خووی خواردنی باشتر دابنێیت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە و لە هەمان کاتدا هەموو هەوڵی خۆت بدەیت بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو خۆراکانەی کە بە نەخۆشییەوە بەستراون، لەگەڵ ئەوانەشدا "ڤیتامین E" دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستە بۆ بەرگریکردن دژی شێپرەنجە.


کاتێک زانایان لە ناوەندی شێرپەنجەی ئێم دی ئاندرسۆن لە زانکۆی تەکساس، داتای چەند ساڵەی کلینکەکەیان هێنا و تەماشایان کردەوە، دەریانخست کە ڤیتامین E توانیویتی کاریگەرییەکانی شێرپەنجە باشتر بکات، بەو پێیەی ئەو نەخۆشانەی ڤیتامین E خواردووە لە کاتی وەرگرتنی دەرمانی بەرگری "ICT” دا باری تەندروستییان باشتر بووە و زیاتر لە ژیاندا ماونەتەوە.

هەرەوەها دەرکەوتووە کە ڤیتامین E یەکێکە لە دژە ئۆکسانەکان و کاری ئەوان دەکات لە جەستەدا، ڤیتامینE ئەو تەنانە لەناودەبات کە لە ژینگەدا هەن و دەچنە ناو جەستەوە، زۆربەی کاتیش خانەی شێرپەنجەیی بەهۆی ئەو تەنە خراپانەوە دروست دەبن، بۆیە ڤیتامین Eسنورێک بۆ گەشەکردنی شێرپەنجە دادەنێت.

ئەو خواردنانەشی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E بریتین لە( بادەم، کەرەی بستە، گوڵەبەڕۆژە، سەوزەوات وەک سپێناخ و کەلەرم.)













گەلەری