سەردێڕ:

ئەڵمانیا موشەکی دژە فڕۆکە دەدات بە ئۆکرانیا

PM:11:01:26/04/2022

4492 جار خوێندراوەتەوە

یاسادانەرێکی باڵای هاوپەیمانێتی پارتە فەرمانڕەواکانی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی رەوانەکردنی سیستمی موشەکی دژە فڕۆکەی گیپاردی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کردووە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، یۆهانس ڤۆگڵی ئەندامی پارتی دیموکراتی ئازادی لیبڕاڵ ئاشکرایکرد، بڕیارە کریستین لامبرێخت وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەدا لەگەڵ هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی رامشتاینی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا پێشنیازی رەوانەکردنی چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا بکات.

ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیاشدا رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە لەسەر ئەوەی حکومەتەکەی شکستی هێناوە لە پێدانی چەکی قورس بە ئۆکرانیا، بەڵێنیداوە موشەکی دژە تانک و موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام دەڵێت ئەو جۆرە چەکانەی چەکی " بەرگریکردنن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام هاوکاری مرۆیی و سەربازی ئۆکرانیا دەکات.













گەلەری