سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە موچەی یەک مانگی خۆی بۆ کڕینی چەک بۆ ئۆکرانیا بەخشی

AM:11:49:26/04/2022

7128 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی بولگاریا رایگەیاند، موچەی یەک مانگی خۆی "بۆ کڕینی چەک" بە ئۆکرانیا بەخشیووە.


لە کاتێکدا مشتومڕەکان لەبارەی "هاوکاریکردنی ئۆکراینا بە دابینکردنی چەک" لە بولگاریا بەردەوامن، کیڕیڵ پەتکۆڤ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، "هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە دابینکردنی چەک پابەندە بە بڕیارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی. لەنێو کۆمەڵدا باس لەو بابەتە دەکرێت. ئیدی پێویستە ئەو وزەیە بگۆڕێت بۆ چالاکی راستەقینە".

کیڕیڵ پەتکۆڤ، ناوی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپای هێناوە کە چەکیان بۆ ئۆکرانیا رەوانە کردووە، ئاماژەی بەوە دا کە بە پێچەوانەی ئەو نیگەرانییانەی لە بولگاریا باس دەکرێن روسیا جەنگی بەرامبەر ئەو وڵاتانە هەڵنەگیرساندووە.

دەشڵێت، "داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتییانەی بولگاریا دەکەم کە بە راستی دەیانەوێت هاوکاری ئۆکرانیا بکەن، وەک من موچەی مانگێکیان ببەخشن. قسەکردن ئاسانە، کارکردنیش زەحمەت. ئیدی پێویستە پشتیوانیکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بگۆڕێت بۆ پشتیوانی راستەقینە بۆ ئۆکرانیا".

هاوکات، کیڕیڵ پەتکۆڤ سەرۆک وەزیرانی بولگاریا پسوولەی بانکی پارە بەخشینەکەیشی لە تۆڕەکۆمەڵەتییەکەی بڵاو کردووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سبەینێ کیڕیڵ پەتکۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا بەسەردانێکی فەرمی بگات کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. بەر لە سەردانەکەشی بەمەبەستی هێنانەدی دیدگایەکی هاوبەش بۆ رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو چوار هێزە سیاسییە کۆ دەبێتەوە کە حکومەتی بولگاریایان پێک هێناوە.

هاوکات، پارتی سۆسیالیستی بولگاری کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی حکومەت، ئایدیایەکی کۆمۆنیستی هەیە و لایەنگری روسیایە، بە توندی دژی رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا دەوەستێتەوە و کۆرنەلییا نینۆڤا جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بولگاریا، کە سەرکردەی ئەو پارتەیە رایگەیاندووە: "ئەگەر یەک تاکە فیشەک لە بولگاریاوە بۆ ئۆکرانیا رەوانە بکرێت، لە حکومەت دەکشێینەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدیت نزیکەی دوو مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاس بەردەوامن لە هاوکاری سەربازی و مرۆی ئۆکرانیا و بەردەوام ئەو وڵاتەش دوا لە جیهان دەکات هاوکاری زیاتریان بکەن.













گەلەری