PM:09:27:25/04/2022
3016 جار خوێندراوەتەوە
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا تێدەپەڕێت و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکاش ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاری سەبازی و ئابووری ئۆکرانیا.
لەپاش سەردانەکەیان بۆ ئۆکرانیا، هەریەکە لە ئەتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایانگەیاند، واشنتۆن بڕی ٧١٣ ملیۆن دۆلاری وەک کۆمەکی سەربازی دەداتە ١٥ وڵاتی ئەوروپی، لەو هاوکاریەیش بڕی ٣٢٢ ملیۆن دۆلاری دەدرێتە ئۆکرانیا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دیبلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی دەگەڕێنەوە بۆ کیێڤی پایتەختی
ئۆکرانیا و ڕوسیا لە ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە.
هەروەها ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی،
سهرۆكی ئۆكرانیاش رایگهیاند، لهكاتی ههستكردن به شكست له جهنگ، سهرۆكی
روسیا چهكی ئهتۆم دژ به وڵاتهكهی بهكار دههێنێت.
هاوکات بەرپرسانی ڕوسیا ڕایانگەیاند،
توانیویانە توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا لەناوببەن و ناوچەی دونباس بە تەواوی
ئازاد بکەن.