سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پەلاماردانی وەزیری وزەی لوبنان لەلایەن هاوڵاییەکی وڵاتەکەیەوە

AM:11:15:25/04/2022

3388 جار خوێندراوەتەوە

چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و تیایدا دەردەکەوێت لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری بەیروت لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەلید فەیازی وەزیری وزەی لوبنان لەلایەن هاوڵاتیانی ناڕازی وڵاتەکەیەوە، یەکێک لەوانەی قسەی لەگەڵ دەکات پاڵی پێوەدەنێت.


هاوڵاتیانی ناڕازی بەر پرسیارێتی پێدانی کەمی کارەبا و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی سوتەمەنی و وزە دەخەنە ئەستۆی وەلید فەیاز.

ماوەی سێ دەیەیە وڵاتی لوبنان، هاوشێوەی هەرێم، بەهۆکاری گەندەڵی و خراپ ئیدارە دانەوە کێشەی کەمی دابین کردنی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتییان هەیە وبەهۆیەوە هاوشێوەی هاوڵاتییانی هەرێم هاوڵاتییانی لوبنان ناچارن مانگانە دوو جار پارەی کارەبا بدەن، پارەی کارەبای نیشتیمانی و پارەی کارەبای مۆلیدەی ئەهلی.













گەلەری