سەردێڕ:

هاوسەرگیری بە رێکەوت یان خۆشەویستی.. کامیان باشترە؟

AM:10:30:12/07/2021

26216 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرێکی ئەڵمانی پێیوایە هاوسەرگیری بەڕێککەوت سەرکەوتووترە لەو هاوسەرگیرییەی لەرێگەی خۆشەویستییەوە، دەکرێت چونکە لەجۆری دووەمدا بیر لە هاوسەرگیری دەکەنەوە بیر لە وەهمەکانی پەیوەندی خۆشەویستیی ناکەنەوە.


توێژەرێکی ئەڵمانی پێیوایە هاوسەرگیری بەڕێککەوت سەرکەوتووترە لەو هاوسەرگیرییەی لەرێگەی خۆشەویستییەوە، دەکرێت چونکە لەجۆری دووەمدا بیر لە هاوسەرگیری دەکەنەوە بیر لە وەهمەکانی پەیوەندی خۆشەویستیی ناکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەیدەتی دۆرۆسی تینۆفی توێژەر چەندین توێژینەوەی لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری کردووە، لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوتووە زۆربەی ئەو کەسانەی ئەزموونی سۆزدارییان هەبووە گەیشتوونەتە کۆتاییەکی بێ هەست، ئەو ژیانەی لە فیلمە سینەماییەکان دەچێت تەنها خەیاڵێکی سادەیە، دوور لە بیرکردنەوەی عەقڵانی، بە تایبەت سەبارەت بە چارەنووسی ئەو پەیوەندییە، چونکە کاتێک کەسێک وا هەست دەکات هاوبەشی نموونەیی خۆی دۆزیوەتەوە ئاسایی تر سەیری پەیوەندییەکە دەکات و واهەست دەکات کە ئیتر هیچ شتێک نەماوە پێویست بکات بیگۆڕێت یان ئەنجامی بدات لە خۆیدا، ئەمەش بیرکردنەوەیەکی نادروستە.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هاوسەرگیریی بەڕێکەوت لە سەرەتادا زەحمەتیی دەبێت، بەڵام پاش چەند ساڵێک بەرهەمدار دەبێت و سەرکەوتوو دەبێت، چونکە ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتدا بیر لە هاوسەرگیری دەکەنەوە بیر لە وەهمەکانی پەیوەندی خۆشەویستیی ناکەنەوە، دەزانن کە پێویستە هەوڵ بدەن بۆ زیاتر ناسینی هاوبەشەکەیان، سەرکەوتنی پەیوەندی پێویستی بە هەوڵی ڕاستەقینە هەیە، خۆشەویستی و گرنگیپێدان هەمیشە گرنگن و بە بایەخن.

توێژەرەکە پێی وایە خۆشەویستی پێویستی بە هەوڵ و کاری بەردەوام هەیە بۆ سەرکەوتن، هەر ئەوەشە کە زۆرێک لە عاشقان، کە گرەو دەکەن و هیواکانیان لەسەر بنیات دەنێن، ئەو گەرموگوڕی و تینەی جارانیان نامێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن بە خۆشەویستی.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن خۆشەویستی وەک کار و ئامانج وایە ، پێویستی بە سووربوونی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، هەمیشە لەبیرت بێت خۆشەویستی بەتەنها بەس نییە، بەڵکو پێویستی بەزیرەکی هەیە لەمامەڵەکردن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر و تێگەیشتن و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و بەردەوام گەڕان بەدوای ڕێگاکانی گەشەپێدانی پەیوەندییەکەدا.













گەلەری