سەردێڕ:

موچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشین دابەشدەکرێت و جەژەنانەشیان پێدەدرێت

AM:09:56:25/04/2022

20792 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، موچەی مانگی ئایار "پێنج"ی کرێکارانی خانەنشین دابەشدەکرێت. دەشڵێت، "هەر کرێکارێکی خانەنشین بڕی ١٠٠ هەزار دیناری وەک جەژنانە پێدەدرێت".


نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بانکەکە دەست دەکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشین.

دوێنێش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رایگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار "پێنجی" ٢٠٢٢ی کرێکارانی خانەنشین دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدابوو، وەزارەت سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی موچەی کرێکارانی خانەنشین تەواوکراون و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی ٤ی ٢٠٢٢ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشدابوو، هەر کرێکارێکی خانەنشینیش بڕی ١٠٠ دینار جەژنانەی پێدەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی شەممە کە تەواوکاری رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری خانەنشینانی شارستانی هەرێم بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی پارێزگای سلێمانی کێشەی تێکەوت و تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆر لە خانەنشینان موچەکانیان وەر نەگرتووە. هاوکات، دوێنێ یەکشەممە بەهۆکاری نەبوونی پارە لەبانکەکانی گەرمیان دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری ئەو ئیدارە سەربەخۆیە راگیرا، ئەمە جگە لەوەی هیچ موچەخۆرێکی هەرێم لە هیچ بۆنە و یادێکی گرنگی ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەیدا هیچ جەژنانەیەکیان پێنادرێت.













گەلەری