منداڵێکی ئەمریکی تەمەن ١٣ ساڵ لە زانکۆی مينيسوتای ئەو وڵاتە بۆ تەواوکردنی خوێندی دکتۆرا لە بوارەکانی زانستی فیزیا و بیرکاریدا وەرگیراوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیلۆت تانەری ئەمەن ١٣ ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لە زانستەکانی فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی مينيسوتای ئەمریکی وەرگیراوە، دایک و باوکیشی بڕی ٢٠ هەزار دۆلاریان بۆ خوێندنی کوڕەکەیان تەرخانکردووە.
ئیلۆت، منداڵە بەهرەدارەکە
بە دەیلی مەیلی راگەیاند، "خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ فیزیا هەیە و هاوکاری خوێندکارانی
زانکۆ دەکەم لە تێگەیشتنی بابەتە فیزیاییەکاندا."
هاوکات
میشێلی دایکی ئیلۆت، باسی لەوەکردووە، کورەکەی لە تەمەنی سێ ساڵانەوە هۆگری زانستە
بیرکاری و فیزیاییەکان بووە و زۆر بە خێرایی فێری خوێندەنەوە و نوسین بووە و لە ماڵەوە
پێیدەڵێن "ئەنشتاینی بچوک".
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کوڕەکەی
لەماوەی تەنها دوو ساڵدا و لە ماڵەوە خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە تەمەنی نۆ
ساڵیدا بڕوانامەی زانکۆی بەدەستهێناوە.
میشێل دەشڵێت، "هەرچەندە
کوڕەکەم لە منداڵانی ئاسایی جیاوازە و بە خیرایی گەورە بوو ، بەڵام بۆ من هێشتا
منداڵە."
ئەمەش لە کاتێکدایە منداڵانی
بەهرەدار بە زیرەکییەکی زیاتر لە هاوتەمەنەکانیان لە وڵاتاندا گرنگییەکی زۆریان پێدەدرێت
و هاوکاری دەکرێن هەتا بتوانن بە زیرەکییەکەیان خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.