وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەوە دبلۆماتەکارەکانی وڵاتەکەی بەشێوەی پلەبەندی دەگەڕێنەوە بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. دەشڵێت، "واشنتۆن بڕی ٧١٣ ملیۆن دۆلاری وەک کۆمەکی سەربازی دەداتە ١٥ وڵاتی ئەوروپی و لەو پارەیەش بڕی ٣٢٢ ملیۆن دۆلاری دەدرێتە ئۆکرانیا".
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەتد پرێس لە زاری ئەتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن بڕی ٧١٣ ملیۆن دۆلار وەک کۆمەکی سەربازی بۆ پڕچەک کردنی ئۆکرانیا و ١٥ وڵاتی دیکەی ئەوروپی تەرخان کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو بڕە پارە تەرخانکراوە ٣٢٢ ملیۆن دۆلاری دەدرێتە
ئۆکرانیا و ئەوەشی دەمێنێتەوە بەسەر ١٥ وڵاتەکەی دیکەی ئەوروپیدا دابەشدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد،
بەشێوەیەکی پلەبەندی بەرپرسە دبلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی دەگەڕێنەوە کیێڤ و ئەمریکا
باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتەدا دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەم هەفتەیەوەدبلۆماتکارە ئەمریکییەکان دەست بەگەڕانەوە بۆ ئۆکرانیا دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا
و لەگە ڤۆڵۆدیمیر زیلینکسی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.