سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە و پێویستی بە هاوکاری نییە

PM:09:56:24/04/2022

4436 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارای عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەغدا ڕایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە و پێویستی بە هاوکاری نییە.


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند، پێشتر لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن گەیشتوونەتە چەند دەرئەنجامێکی باش سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی لە عێراق.

عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی ئابوری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ئەمریکی ڕێکەوتنیان کردووە بۆ ئەوەی پاڵپشتی عێراق بکەن لە ئەنجامدانی چاکسازی و یارمەتیدانی عێراق بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگە داراییەکاندا.













گەلەری