سەردێڕ:

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا راگەیاندرا

PM:09:14:24/04/2022

6488 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا راگەیەندرا و ئیمانوێل ماکرۆن جارێکی دیکە بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.


ئەمشەو ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا ڕاگەیەنرا و ئیمانوێل ماکرۆن بە بەدەستهێنانی لە سەدا ٥٨ و پۆینت دووی دەنگەکان بووەوە بە سەرۆکی فەرەنسا.

ئیمانوێل ماکرۆن تەمەن ٤٤ ساڵ یەکەم سەرۆکە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا بۆ دوو خول لەسەر یەک بە سەرۆکی فەرەنسا هەڵببژێردرێتەوە.

هاوکات مارین لۆپێن رکابەری ئیمانوێل ماکرۆن لە لە سەدا ٤١ و پۆینت یەکی دەنگەکانی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

 

هەر خولێکی سەرۆکایەتی فەرەنسا پێنج ساڵە و سەرۆکیش تەنها دەتوانێت بۆ دوو خول خۆی کاندید بکاتەوە. بەو شێوەیەش تا پێنج ساڵی دیکە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەبێت.













گەلەری