سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەمازۆن دەستدەکات بە دروستکردنی باڵەخانەکەی کە لەسەر شێوەی منارەی سامەڕایە

PM:07:39:24/04/2022

8880 جار خوێندراوەتەوە

دوای چاوەڕوانییەکی درێژخایەن ئەنجومەنی ناوچەی ئەرلینگتۆنی ئەمریکا دوێنێ شەممە لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بە دەستپێکردنی دروستکردنی بورجی فەرید کە شێوەیەکی لولپێچی هەیە و کۆمپانیای ئەمازۆن لە رابردوودا داوای کردبوو بیکاتە بارەگای دووهەمی لە باشوری ویلایەتی ڤێرجینیا.


کۆمپانیای ئەمازۆن باسی لەوەکردبوو، بیرۆکەی دروستکردنی بورجەکە بیرۆکەیەکی نوێ نییە و سەرچاوەی بنەڕەتی لە منارە لولپێچە مێژووییەکەی شاری سامەڕای عێراقەوە وەرگرتووە.

 

ئەمازۆن باسی لەوەکردووە، جیاوازی بورجەکە لەگەڵ منارە لولپێچەکەی عێراقدا تەنها لە رەنگ و بەرزییەکەیەتی کە بورجەکە ١٠٦ مەتر بەرز دەبێت لە کاتێکدا منارەی مزگەوتەکەی سامەڕا کە لە ساڵی ٨٥١ و لە سەردەمی عەباسییەکاندا دروستکراوە ٥٢ مەتر بەرزە.

بارەگا نوێکەی کۆمپانیای ئەمازۆن لە ساڵی رابردوودا لەلایەن کۆمپانیاکەوە بڕیاردرا بەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستبە دروستکردنی بکرێت و ساڵی ٢٠٢٥ تەواو ببێت. چاوەڕێشدەکرێت ٢٥ هەزار کرێکار کاری تێدا بکەن.

منارەی سامەڕا لە ساڵی ٢٣٧ کۆچی لە سەردەمی خەلیفە موتەوەکل بلای عەباسیەکان دروستکراوە، لەلایەن تەلارسازی شارەزای سەردەمی خۆی بەناوی دەلیلی کوڕی یەعقوبەوە دروستکراوە کە بەرپرس بووە لە دروستکردنی چەندین کۆشکی عەباسییەکان و منارە لولپێچەکە زیاتر لە ٢٧ مەتر لە دیواری مزگەوتەکەوە دوورە و بنچینەکەی ٣٣ مەترە.


 


Irak'ın Samarra kenti havadan görüntülendi - Haberma - Sivil, Siyasal ve Toplumsal HaberSİFİN - Ortadoğu'daki ilk Türk şehri ... Samarra, gayet iyi bilmemiz ve hatırlamamız gereken bir beldedir, zira Ortadoğu'daki ilk Türk şehridir, Anadolu'nun Türkleşmesinden önceki ilk güçlü kalemizdir ve tarihimizde önemli bir hatırasıMurat Özer 🇹🇷 on Twitter:












گەلەری