PM:06:59:24/04/2022
7076 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی روسیا لە ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن، ئێران چەکی رەوانەی روسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیادا دوورن لە راستییەوە.
سەبارەت بەو هەواڵانەی لەبارەی بابەتەکە لە هەندێک دەزگای میدیای نێودەوڵەتییدا بڵاوبووەتەوە، باڵیۆزی رووسیا لە ئێران لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە
''ئەو هەواڵانەی لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا بڵاوکراوەتەوە و باس لە ناردنی پشتیوانی
چەک دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ روسیا بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە''.
ماوەیەک لەمەوبەر، هەندێک
دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی بڵاویان کردەوە، ئێران لە رێگەی عێراقەوە چەکی بۆ
روسیا ناردووە لەنێویشیاندا سیستمی بەرگریی باوەڕ-٣٧٣ی دروستکراوی ئێران بەمەبەستی
بەکارهێنانیان لە جەنگی ئۆکرانیادا.