ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار پێنج هەزار تمەن بەرزبووەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی
تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.