سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڤۆڵۆدیمیر زینلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای کردووە کە هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو دوو وەزیرەی
ئەمریکا بگەنە ئۆکرانیا.
زیلینسکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا باس لەو چەکانە دەکەن کە ئۆکرانیا پێویستییەتی بۆ
شەڕکردن دژی داگیرکارییەکەی روسیا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین بەرپرسی
باڵای یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتییەکە و رێکخەری کاروباری سیاسەتی
سەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و بۆریس جۆنسن سەرۆکی بەریتانیا سەردانی کیێڤیان کرد.