سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پاڵاوگەیەکی نەیجیریا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:09:52:23/04/2022

2656 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە پاڵاوگایەک کە کاربەدەستانی حکومەت بە پاڵاوگەیەکی نایاسایی نەوت ناویدەبەن لە ویلایەتی ریڤەرسی نێجیریا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا.


گودلەک ئۆپیا بەرپرسی سەرچاوەکانی نەوت لە ویلایەتی ریڤەرس رایگەیاند، شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە پاڵاوگایەکی نایاسایی نەوت لە ویلایەتی ریڤەرس روویداوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس سوتاون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای ھەوڵەکانی حکومەتی نێجیریا، ژمارەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی لەو وڵاتەدا بوونیان ھەیە.

هاوکات، بە ھەمان شێوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لە ویلایەتی ریڤەرس، تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نایاسایی نەوت روویدا و بەم ھۆیەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو.













گەلەری