بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعودیە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئاژانسی هەواڵی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعودیە لە بەغدا بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و بڕیار وایە کۆبوونەوەی داهاتوو بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی هەردوولا بەڕێوە بچێت.
لای خۆشیه‌وە حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی
سعودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن.
هاوکات شازاده محه‌مه‌د
بن سه‌لمان شازادەی جێنشینی سعودیە ئاماژەی بەوەدا، "ئێران وڵاتێكی هاوسێی ئێمه‌یه
و هەر بە هاوسێیەکی هەمیشەیی ئێمەش دەمێنێتەوە و هیچ لایەکمان ناتوانین نکۆڵی لەوە
بکەین بۆیە هەوڵدەدەین کێشەکان چارەسەر
بکەین و رێگەی بەیەکەوە ژیانکردن بگرینە بەر".
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه دووی كانوونی دووه‌می
٢٠١٦ به‌تۆمه‌تی تیرۆر ٤٧ كه‌سی له‌سێداره‌دا كه زانای ئایینی شیعه مه‌زهه‌بیان لە نێودا بوو و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێران به
دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی
سعوودیه له تاران و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له مه‌شهه‌د.