PM:04:20:23/04/2022
45664 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکارانەوە لەسەر رێگەی خێرای شاری مەدینە هەشت عومرەکار گیانیانلەدەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی وڵاتی سعودیە بڵاویانکردەوە، لەسەر رێگای خێرای شاری مەدینە پاسێکی عومرەکاران وەرگەڕاوە و تێیدا هەشت عومرەکار گیانیانلەدەستداوە و ٤٣ی تریش بریندارن.
لایخۆشیەوە رێکخراوی مانگی
سوری نێودەوڵەتی لەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا، ٢٦ تیمی فریاگوزاری
خێرا چوونەتە سەر رووداوەکە و سیان لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە
بەوەشکراوە، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن و
تیمەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری رووداوەکە.