ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار ٦٨٥ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە. هاوکات، هەریەک لە یۆرۆ و پاوەنیش بەرامبەر دینار دابەزین.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی
تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە و بەمەش دوو هەزار دینار
دابەزیووە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ھەزار دینارە و بەمەش چوار هەزار دینار
دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.