سەردێڕ:

ژمارەیەک زانا: ناسا کارێکی مەترسیدار دەکات

AM:10:37:23/04/2022

80308 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک زانای گەردونناسی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد هۆشداری دەدەنە ئاژانسی ناسی ئەمریکی لەبارەی مەترسی ناردنی نامەیەک بۆ گەلە ئەستێرەی "Milky Way – مێڵکی وەی" بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و گواستنەوەی زانیاری لەبارەی زەوییەوە بۆ ئەو گەلە ئەستێرەیە کە گریمانە دەکرێت بوونەوەری ئاسمانی تێدابێت و خاوەنی شارستانییەتبن.


ژمارەیەک لە زانایان و گەردونناسانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی هۆشدارییاندا بە ئاژانسی ناسای ئەمریکا لە ناردنی نامەی Beacon In The Galaxy بۆ بوونەوەرە ئاسمانییەکانی گەلە ئەستێرەی "مێڵکی وەی".

ئاماژەیان بەوەداوە، ئەم هەنگاوە، بەشێوەیەکی بێ مەبەستانە رەنگە ببێتە هۆی داگیرکردنی زەوی لەلایەن بوونەوەری ئاسمانییەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانینامەکەی بڵاوکردەوە، کە پێشتریش لە  ساڵی ١٩٧٤ نامەیەکی هاوشێوەی بەناونیشانی Arecibo Message بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکێکی هاوشێوەی نامەکەی ناسای هەبوو لە رێگەی شەپۆلە رادیۆییەکانی تەلسکۆبی بێتەل لە بویرتۆریکۆوە رەوانەی بۆ شایی ئاسمان کرد، بڵاوکردبووەوە.

نامەکەی ناسا کۆمەڵێ زانیاری سەرەتایی لەبارەی زەوی و مرۆڤ و شێوازی ژیانی لەناوەرۆکەکەیدا هەڵگرتووە و بەنیازە بەخێرایی ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ڕەوانەی بکات و دوای ٢٥ هەزار ساڵ نامەکە بگاتە گەلە ئەستێرەی مێڵکی وەی کەبە Messier 13 ناسراوە و ملیۆنان ئەستێرە و کۆمەڵەی خۆر و زەوی هاوشێوەی کۆمەڵەی خۆری ئێمەی تێدایە وهاوشێوەی زەوی، بوونەوەری ئاسمانی تێدا دەژی.

ئاندرێس ساندبرێگ مامۆستای زانکۆی ئۆکسفۆرد و چالاکوان لە پەیمانگای Future of Humanity Instituteی سەربە زانکۆکە بە رۆژنامەی تێلیگرافی راگەیاند، بەشداری پێکردنی نامەیەکی لەم جۆرە مەترسی بۆ سەر زەوی و ئایندەی زەوی دروستدەکات.

دەشڵێت، ئەگەرچی گەیشتنی نامەکە بە گەلە ئەستێرەکە ئەگەرێکی زۆر کەمی هەیە، چونکە پێویستی بە ٢٥ هەزار ساڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناردنی نامەکە کارێکی مەترسیدارە.

هاوپیشەیەکی ئاندرێس ساندبرێگ و خاوەن هەمان پسپۆڕی لە بواری سەرپەرشتی کردنی پێشبینییەکانی داهاتوو، دوو ساڵ لەمەو بەر کتێبێکی بەناوی The Precipice بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هۆشداری داوە لەو مەترسییانەی ئەگەری هەیە رووبەڕووی مرۆڤ و داهاتووی بێتەوە.













گەلەری