سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات هاوشان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا کار بۆ بەرژەوەندی ئۆکرانیا و پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی و سەرکەوتن بکەن. ئەمریکاش رایگەیاند، " وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ و گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی ٤٠ وڵاتی جیهان کۆبێتەوە و تێیدا باس له چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن پاش كۆتایپێهێنانی ئه‌م جه‌نگه".
ئەمڕۆ شەممە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "هەموو هێزەکانی وڵاتەکەمان ١٠٠% کاردەکەن بۆ سەرکەوتن".
وتیشی، داوا لە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کار بۆ سەرکەوتن
بکەن بەجۆرێک ئەگەر تۆ لەدەرەوەی وڵاتی کار بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا بکە، ئەگەر دۆخی
داراییت مامناوەندە هەمو هەوڵێکت بخەکار لەبەرژەوەندی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر
لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دوژمنیت کارێک بکە بۆ ئەوەی دوژمن ئاسودەیی نەمێنێت،
سوپاکەمان بنەمای سەرەکی مانەوەی ئێمەیە و دەبێت هەمو کاتێک یەکێتی ناوخۆییش بپارێزین
و پتەوتری بکەین."
لەلایەن خۆیەوە، جۆن كێربی،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند،
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ و گه‌وره به‌رپرسانی
سه‌ربازی ٤٠ وڵاتی جیهان له ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازبكات و تێیدا باس له چۆنیه‌تی
به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن پاش كۆتایپێهێنانی ئه‌م جه‌نگه.
ئەوەشی خستەڕوو، یه‌كێك له‌و
پرسانه‌ی كه لوید ئۆستن ده‌یه‌وێت بیخاته‌ڕو بریتییه له تاوتوێكردنی بابه‌تی رێكاره‌كانی
به‌هێزكردنی به‌رگری ئۆكرانیا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌مان تێڕوانینییان
هه‌یه.
وتیشی، تاوتوێی بارودۆخی هێزه‌كانی
ئۆكرانیا ده‌كرێت به‌تایبه‌ت دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی توانای خۆڕاگری و به‌رده‌وامبونیان
هه‌یه، لەگەڵ چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبون له پێشكه‌شكردنی هاوكاری زیاتری سه‌ربازی
به هێزه‌كانی ئۆكرانیا.
لەبارەی لایەنی ئامادەکاری
کۆبوونەوەکەوە، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشکرای کرد، كۆبونه‌وه‌كه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ناتۆوه رێكخستنی بۆ نه‌كراوه و دورونزیك په‌یوه‌ندی
به ناتۆوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه هه‌یه كه ته‌واوی
وڵاتانی جیهان پابه‌ندن پێوه‌ی ئه‌ویش هاوكاری كردنی ئۆكرانیایه.
ئەمە لەکاتیکدایە، ئەمەش
دوای ئەوەدێت ماوەی ٥٩ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و بەردەوامە
و لەبەرامبەردا هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و سەنگافورە و کۆریای
باشور و ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپا زنجیرەیەک سزای ئابوری بازرگانی و داراییان بەسەر
چەندبانک و کۆمپانیایەکی گەورەی روسیدا سەپاندوو و لە نوێترین سزاشیاندا بەنیازن بە
تەواوەتی دەستبەرداری وزەی روسی بن.