بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە خاڵی پشکنینی زاهیداندا، لەلایەن چوار چەکدارەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی پلە باڵا کە پاسەوانی تایبەتی فەرماندەکە بووە کوژرا، بەڵام فەرماندەکە لە رزگاری بوو.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، فەرماندە سەردار ئەڵماسی فەرماندەی تیپی سەلمانی فارسی لە هەولێکی کوشتن رزگاری بوو.
ئاماژەی بەوەشدا، مەحمود ئابسالان، کوڕی یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی
سوپای پاسداران و پاسەوانی تایبەتی سەردار ئەڵماسی کوژراوە.
ئاژانسی میهر ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی تێپەڕبوونی سەردار ئەڵماسی بە
خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئەمنییەتی بەسیج لە ناوچەی سیستان و بلوجستان دراوەت بەر
دەستڕێژی گوللـە، سەردار ئەڵماسی لە رزگاری بووە.
ئاژانسی میهر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەشوێنی رووداوەکە توانراوە ئەو چوار
کەسە دەستگیر بکرێن کە دەستڕێژی گوللـە یان لە سەردار ئەڵماسی کردووە.