داواکاری گشتی ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای روسیا منداڵانی ئۆکرانی بە مەبەستی کۆکردنەوە و گەیاندنی زانیاری سەربازی و گواستنەوەی چەک و کاری هاوشێوە، بەکاردەهێنێت.
ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا داواکاری گشتی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، سوپای روسیا منداڵانی ئۆکرانی بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی زانیاری سەربازی و گواستنەوەی چەک و کاری لەو جۆرە بەکاردەهێنێت.
دەشڵێت، روسیا جگە لەوەی دژبە منداڵانی
ئۆکرانی دەجەنگێت، بە زۆرەملێش بۆ مەرامی سەربازیی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا ئاشکراشیکرد،
بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای روسیا هەزار و ١٤١ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانی بەرکەوتووە
کە ٩٩ لەو دامەزراوانە بەتەواوەتی خاپورکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە هەتا ئەمڕۆ ٢٠٨ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٦ی دیکەش برداربوون.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی ٥٨ رۆژە هێرشەکانی
روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش زۆربەیان ئاوارەبوون.