PM:09:39:22/04/2022
4716 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی شاری فيرفيلد لە ویلایەکی کەنێکتیکەت لە ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی دزێک قەپی بە سەگە پۆلیسییەکەیاندا کردووە و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری.
پۆلیسی شاری فيرفيلد لە ئەمریکا ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە دزێک چووتە ماڵی پیاوێکی ٤٠ ساڵە هێزەکانیان بەرەو ماڵەکە رۆشتون و دوای دەستگیرکردنی، دزەکە قەپاڵی لە سەگێکی پۆلیسی گرتووە و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەگەکە ناوی "کۆرت"ە
و لە ئێستادا لای پزیشکی ئاژەڵانە و دواتریش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ماڵەکەی.
باسی لەوەشکردووە، دزەکە بڕێکی زۆر مادەی
هۆشبەری بەکارهێناوە و و لە ئێستادا لە زیندانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە بە هۆی هێرشی
سەگەکانەوە بۆ سەر مرۆڤ چەندان مرۆڤ دەبنە قوربانی.