PM:09:02:22/04/2022
5276 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستی سعودیە رایگەیاند، دۆخی تەندروستی سەرجەم عەمرەکاران سەلامەتن و هەتا ئێستا هیچ نەخۆشی و پەتایەک لە ناویاندا نیە و تیمەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردنی تەندروستی عەمرەکاران.
فەهد عەبدورەحمان ئەلجەلال وەزیری تەندروستی سعودیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکانیان لە هەردوو شاری مەککە و مەدینە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پاراستنی تەندروستی عەمرەکاران و هەتا ئێستاش هیچ نەخۆشیەک یان پەتایەک کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر دۆخییان تۆمار نەکراوە.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی چەندان
نەخۆشخانە و ئۆتومبێلی فریاکەوتنی تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی تەندروستی عەمرەکاران و بەردەوامن
لە پاکژکردنەوەی خێرای هەموو ئەو ناوچانەی بۆی دەچن.
فەهد
بن عەبدورەحمان ئەلجەلال ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا،
زیاتر لە ١٨ هەزار کارمەندی هێزەکانی پاراستن و تەندروستی بەشداریدەکەن لە پاراستنی گیانی عەمرەکاران و تا ئێستا ٧ هەزار
و ٢٠٠ عەمرەکار لە نەخۆشخانەکانی سعودیە چارەسەریان بۆ کراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدیت بە مەبەستی ئاسانکاری
بۆ عەمرەکاران لەمساڵدا وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، زۆربەی رێکارەکانی خۆپاراستن
دژی کۆرنایان هەڵگرتووە.