روسیا قەدەغەی ھاتنە ناو وڵاتەکەی خستە سەر ٢٩ کەسایەتی ئەمریکی کە کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مارک زۆکەربێرگ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەردنی کۆمپانیای مێتا لە نێویاندایە لەگەڵ ٦١ کەسایەتی کەنەدیی.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە بەردەوامی سزاكانی سهر بەرپرسانی روسیا و خانەوادەکانیان، خاوهنكاران، زانایان و کەسایەتییە کولتوورییەکان فراوان دەکات.
باس لەوەش کراوە کە لە وەڵامی ئەوهدا ٢٩ کەسایەتی ئەمریکی کە ئەو رۆژنامەوانانە
لەخۆدەگرێت کە بابەت لە دژی روسیا درووستدەکەن، شارەزایان، خاوهنکار و بەرپرسە باڵاکان
و ھاوسەرەکانیان خراونەتە لیستی سزاکانەوە و ھاتنیان بۆ روسیا قەدەغە دەکرێت.
لیستی ئەو ناوانەی كه سزایان بهسهردا سهپێنراوه بڵاوکرایەوە و ناوی
ھەریەک لە کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و جۆن کێربی تەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، رۆناڵد کلاین سکرتێری گشتیی کۆشکی سپی و مارک زۆکەربێرگ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەردنی کۆمپانیای
مێتای تێدایه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە وەڵامی کەنەدا کە بە بەردەوامی سزا
دەخاتە سەر بەرپرسە روسەکان دراوەتەوە و تێیدا ھاتووە: "٦١ کەسایەتی کە بەرپرسە
باڵا حکومییەکان، کارمەندانی سەربازیی ئەوانەی لەسەر کارن و ئەوانەی خانەنشین
کراون، نوێنەرانی پسپۆری کۆمەڵایەتیی و رۆژنامەوانە ناودارەکان لەخۆدەگرێت و بەشێوەیەکی
راستەوخۆ بەشداردەبن لە پەرەپێدان، بههانه هێنانهوه و جێبەجێکردنی دژایەتیکردنی
روسیا لەناو رژێمی کەنەدا تاکو کاتێکی دیارینەکراو ھاتنهناوەوەیان بۆ روسیا لێ قەدەغەدەکرێت".