PM:07:08:21/04/2022
6264 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی گەردووناسی سعودیە رایگەیاند، رۆژی هەینی لە وڵاتی سعودییە لەکاتی رۆژهەڵهاتن دیاردەی تێپەڕبوونی نەیزەکی قیسارات بە بەرگە هەوای زەویدا دەبیندرێت.
لە تویتێکدا دەستەی گەردووناسی سعودیە ئاماژەی بەوەدا، رۆژی ٢٣ی نیسان هەینی لە ئاسمانی وڵاتی سعودییە نەیزەکی قیسارات بە بەرگە هەوای ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێپەڕدەبێت و دەگاتە بەرزترین ئاستی چالاکی.
باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتیانی سعودیە دەتوانن بە چاوی
ئاسایی ئەو دیاردە گەردوونییە ببینن.
نەیزەکی قیسارات یەکێکە لە کۆنترین نەیزەکاکانی بۆشایی
ئاسمان و ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەمجار زانایان ئەو نەیزکەیان بینی، هاوکات لە
ماوەی ١٦ بۆ ٢٥ی نیسانی هەموو ساڵێک ئەو ئەستێرەیە چالاک دەبێت.