سەردێڕ:

ئایا خواردنەوەی چا ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە؟

PM:06:27:21/04/2022

5612 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی خواردنەوەی چا و قاوە ئەگەری توشبوون بە خڵەفان و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.


ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکا کردووە، بەپێی توێژینەوەکە خواردنەوەی چا و قاوە ئەگەری توشبوون بە خڵەفان و جەڵتەی میشک کەمدەکاتەوە.
زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٣٦٥ هەزار کەس کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان ٥٩ بۆ ٧٤ ساڵدا بوون، بەشداربووەکانیان کردووە بە دوو گروپەوە، یەکەمیان ئەوانەی چا و قاوە ناخۆنەوە، دووەمیان ئەوانەی چا و قاوە دەخۆنەوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە دوو بۆ سێ کوپ چا و قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە لە ٪٣٢ و مەترسی توشبوونیان بە خڵەفان لە ٪٢٨ کەمبووەتەوە.
زانایان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، خواردنەوەی چا و قاوە پێکەوە یان بە جیا یارمەتیدەرن لە کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە جەڵتە و خڵەفان.
ئ.ل












گەلەری