سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان پێنج کەس کوژران و ٦٥ی دیکەش بریندارن

PM:02:38:21/04/2022

2676 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتێکی ئەو وڵاتە پێنج کەس کوژراون و ٦٥ی دیکەش بریندارن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتی سەدکانی ناوچەی مەزار شەریف لە باکوری ئەو وڵاتە، پێنج کەس کوژراون و ٦٥ی دیکەش بریندارنبوون.

هاوکات قاری عەبدوڵا عابدی وتەبێژی پۆلیسی شاری کەندوز کە دەکەوێتە باکوری ئەفغانستان رایگەیاند، تەقینەوەیەکی دیکەش لە شاری سەردورە رووی داوە و کوژراو و بریندار هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئەو وڵاتە بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەیان نەخستووەتە ئەستۆی خۆیان و ئامارەکانیش تا ئێستا ئاماری سەرەتاین.













گەلەری