سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاسەی تیمساحێک بە یاریگەیەکدا یارییەکی راگرت

AM:11:31:21/04/2022

3776 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک لە یاریزانانی گۆڵف لە خولی فلۆریدا ناچاربوون یاریەکەیان بوەستێنن، کاتێک سەرنجیاندا تیمساحێکی گەورە لە یاریگاکەیاندا پیاسە دەکات.


لیسا رید یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە یانەی ستۆن برۆک گۆڵف لە ئیستیرۆ لە فلۆریدا یاری دەکرد و رایگەیاند، کاتێک ئەوان تیمساحێکی زەبەلاحیان بینیووە کە بە ئازادی هاتوچۆی کردووە توشی ترس و سەرسوڕمان بوون لە هەمان کاتدا.

ماڵپەڕی یو پی ئای ئەمریکی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و وەک لە گترەڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، یەکێک لە یاریزانەکان دەڵێت کە یەکەم جاریەتی شتێکی لەو جۆرە لەناو یاریگاکەدا دەبینێت.

بە گوێرەی قسەکانی رید، تیمساحەکە بەردەوام بوو لە رۆشتنەکەی بەناو یاریگای گۆڵفەکەدا و لە کۆتاییدا بەرەو نزیکی دەریاچەی هارینگتۆن رویشتووە.













گەلەری