سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:11:02:21/04/2022

18436 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٢٠٠ دینار دابەزیوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار ٢٠ هەزار تمەن دابەزیووە.

هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری