سەردێڕ:

دوای ٢٠ ساڵ؛ بۆ یەکەمجار دۆلار بەرامبەر ئەم دراوە بەهاکەی بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

PM:08:19:20/04/2022

11020 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی جیاوازی سیاسەتی نەختینەیی لەنێوان یەدەگی بانکی فیدڕاڵی کە سوورە لەسەر کەمکردنی هەڵئاوسان و بانکی ناوەندی ژاپۆن کە بەردەوام رێژەی قازانج لە ئاستێکی زۆر نزمدا دەهێڵێتەوە، نرخی دۆلار لە بەرامبەر دراوی یەنی چینی بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.


نرخی یەک دۆلار لە ٪٢.٥٥ یەنەوە بۆ ١٢٨.٩٧ یەن بەرزبووەتەوە کە ئەمەش بەرزترین نرخیەتی لە ساڵی ٢٠٠٢ووەوە.

هاوکات، تا ئێستا دۆلار زیاتر لە ٥.٩٪ قازانجی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرامبەر یەن بەدەست هێناوە و ئەمەش گەورەترین ڕێژەی سودی مانگانەی دۆلارە بەرامبەر ئەو دراوە لە ساڵی ٢٠١٦وە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی زیادبوونی هەڵئاوسان لە ئەمریکا بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بەردەوام هەوڵدەدات نرخی دۆلار بەرامبەر دراوەکانی تر بەرز بکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.













گەلەری