کۆشکی کریملن رایگەیاند، نووسراوی رێکەوتنمان پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و لەئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە و چاوەڕوانی وەڵامین. سەرۆکی روسیاش بەڵێنی ژیانێکی ئارام بە دانیشتووانانی دۆنباس دەدات.
دیمتری میسکۆڤ وتەبێژی کریملن کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئۆکرانیا بەردەوام ئەو رێککەوتنانەی لەپێشتردا کراون پشتگوێ دەخات و پێشێلیدەکات، دەشڵێت، ئەو وڵاتە بەردەوام هەڵوێستەکانی دەگۆڕێت، ئەمەش بووەتە رێگر لەبەردەم رێککەوتنی کۆتاییدا.
ئاشکراشیکرد، "نووسراوی
رێککەوتنمان لەگەڵ ئۆکرانیا ئامادەکردووە و تێیدا بە روونی شێوازەکانی رێککەوتنەکەمان
خستووەتەڕوو و رەوانەی کیێڤمان کردووە، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە و
چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، بەڵام کارەکان لەلایەنی ئۆکرانییەوە بەخراپی بەڕێوە دەچێت
ئەوان ئارەزووی چڕکردنەوەی دانوستانەکان ناکەن."
هاوکات ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەنووسیدا و لەکاتی پێشوازیکردن لە منداڵێکی
دانیشتووی دۆنباس کە بۆ روسیا هەڵهاتبوو پێی وت، "بەهۆی روسیاوە لە دۆنباس
ئاشتی و سەقامگیری بەرپادەبێت."
ئەمەش داوای ئەوەدێت،
ماوەی ٥٦ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە
جەنگ چەندین کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجامدراون بەڵام بێ
ئەنجام بوون.