سەردێڕ:

لەسەر مانگی یەکێک لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ئاماژەی بوونی ژیان هەیە

PM:04:54:20/04/2022

8372 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی ستافۆردی ئەمریکی رایانگەیاند، توانیویانە چاڵێکی ئاوی سوێریان لە مانگی ئوروبا کە مانگی هەسارەی موشتەرییە بدۆزنەوە. دەشڵین، هیوای ئەوەیان هەیە ئەو مانگە ببێتە جێگەی ژیانی مرۆڤ لە دوای زەوی.


زانایانی گەردونناسی لە زانکۆی ستافۆردی ئەمریکی ئاشکرایان کرد، توانیویانە چاڵێکی ئاوی سوێریان لە ژێر توێژاڵی سەرەوەی سەر رووی مانگی ئوروبا کە مانگی هەسارەی موشتەرییە بدۆزنەوە.

دەشڵین، هیوای ئەوەیان هەیە ئەو مانگە ببێتە جێگەی ژیانی مرۆڤ لە دوای زەوی.

هاوکات، زاناکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە لەسەر مانگی ئوروباگردی زەبەلاحی هاوتەریب هەن کە زۆر هاوشێوەی ئەو دیاردانە بوون کە لەسەر توێژاڵی سەهۆڵەکانی ناوچەی گرینلاند دۆزراونەتەوە.

لایخۆشیەوە داستن شرودەر یەکێک لە زانایانی زانکۆی ستانفۆرد ئاماژەی بەوەدا، "بەڕاستی چاوەڕێی هەبونی ژیان دەکەم لەو ناوچەیە و دۆزینەوەی ئەو چاڵە ئاوە هیوابەخشە."

رایلی کولبێرگ، زانای فیزیایی لەم بارەیەوە باسی لەوەکرد، توێژاڵێکی سەهۆڵین لەسەر ناوچەی گریلان دۆزراوەتەوە کە هاوشێوەی ئەو توێژاڵانەیە کە لەسەر بەرگی مانگی ئوروبا هەن."

مانگی ئوروبا روبەرەکەی دوو هەزار میلە و لە مانگی زەوی بچوکترە و بووەتە جێگەی سەرنجی زانایان بۆ گەڕان بە دوای ژایانی دوای زەوی لەسەر ئەو مانگە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە زووەوە مرۆڤەکان بە دوای هەسارەیەکی جێگرەوەدا دەگەڕێن بۆ زەوی، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.













گەلەری