سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دیمەنەکانی وێرانبوونی شاری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەوە

PM:02:42:20/04/2022

4532 جار خوێندراوەتەوە

چالاکوانانی تۆڕکۆمەڵایەتییەکان چەند دیمەنێکی شاری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیایان لە رێگەی چەند گرتە ڤیدیۆییەکەوە بڵاوکردەوە کە بەهۆی جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و روسیاوە وێران و خاپوربووە.


سوپای روسیا ماوەی چەند رۆژێکە لە رێگەی هەزاران سەربازەوە گەمارۆی شاری ماریۆپۆڵی ئۆکرانی داوە و لە رێگەی تانک و تۆپهاوێژەوە بەردەوامە لە بۆردومان کردنی شارەکە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو روسیا پەیامێکی ئاراستەی سەربازانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆڵی کرد تا خۆیان بدەن بەدەست هێزەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە لەلایەن روسیاوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری راوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە، درەگانی شەوی رابردوو روسیا کارگەی ئازۆفستاڵ بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵای کردووەتە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ی شوباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە.













گەلەری