سەردێڕ:

زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە لە دابەزین

PM:12:07:20/04/2022

11928 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزی و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٤٥ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی ١٥ دۆلار دابەزیوە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٥٣٧ دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ٤٦٣ دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٢ دۆلار و ٥٤ سەنتە و بەمەش نرخەکەی ٤٦ سەنت دابەزیووە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ پێنج بۆ هەشت هەزار دینار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٨ هەزار دینارە.













گەلەری