سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە دوو فڕۆکەخانەی عێراق سەرجەم گەشتەکانیان راگرت

AM:11:06:20/04/2022

4120 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەکانیان راگرت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆکاری خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارین و کەمبوونەوەی بینین بۆ دووری کەمتر لە ٥٠٠ مەتر، بڕیاردرا بە راگرتنی سەرجەم گەشتەکان.

هەروەها، مستەفا کیبە بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون.

هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەشداوە، لەدوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و سەقامگیری کەشوهەوا و کۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.













گەلەری