PM:11:57:19/04/2022
3416 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، "ئەو روسیایەی ئەمڕۆ وێرانکاری دەنێتەوە و کۆمەڵکوژیی، ئەشکەنجە و دەستدرێژی ئەنجامدەدات، شایەنی چاوپۆشی لێکردن نییە".
دیمیترۆ کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە چوارچێوەی سەردانە دوو رۆژییەکەیدا بۆ سۆفیا پایتەختی بولگاریا لەگەڵ هاوتا بولگارییەکەی، تیۆدۆرا گێنچۆڤسکا کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی
ئۆکراینا دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا سوپاسی بولگاریای کرد لەبەرامبەر
باوەشکردنەوەی بۆ پەنابەرانی ئۆکرانی و پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا بۆ بەئەندامبوونی لە
یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ٢٤ی شوباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و وڵاتانی
ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە.