سەردێڕ:

هیندستان دەستیکردووە بە کڕینی خەڵوزی هەرزانی روسیا و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

PM:08:57:19/04/2022

3256 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دابەزینی یەدەگ لە وێستگەکانی وزەی وڵاتەکەیدا، هیندستان دەستیکردووە بە دەستەبەرکردنی خەڵوزی هەرزانی روسیا، کە ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و هەندێک باس لەوەدەکەن، وڵاتان سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنن نەوەک شتیان لێبکڕن.


بەپێی هەواڵێکی "S&P Global"، هیندستان ئەم مانگە پێنج هەزار و ٥٠٠ نار خەڵوزی لە رووسیا کڕیوە (نار بەهای گەرمی تەواوی خەڵوز نیشان دەدات لە کیلۆکالۆری بۆ هەر کیلۆگرامێک)؛ کە هەرتۆنێکی بە ١٦٠-١٦٥ دۆلارە.

باس لەوە دەکرێت خەڵوزی روسیا بە بەراورد بە خەڵوزی نیوکاسڵ نزیکەی ٦٠-٦٥ دۆلار نرخەکەی کەمترە. بەپێی ئەو نیشاندەرانەی لە سەرچاوەکانی بازاڕەوە وەرگیراون لە کۆتایی ٢٠٢١دا، خەڵوزی روسیا نزیکەی ١٠ دۆلار لە خەڵوزی ئوسترالیا هەرزانتر کەوتووە.

دوای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان سزایان بەسەر خەڵووزی روسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، روسیا نرخی خەڵوزەکەی دابەزاند، ئەوەش وایکردووە بازرگانانی هیندستان روو بکەنە کڕینی ئەو خەڵوزە.

ئەو هەنگاوەی هیندستانیش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، بەوپێیەی لە سەرەتای هێرشەکانی روسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا؛ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە سزای ئابوری بەسەر روسیادا دەسەپێنن و هاوردەکردنی بەرهەمەکانی قەدەغەدەکەن.

هەر ئەم مانگەش، یەکێتیی ئەوروپا و ژاپۆن، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی خەڵوزی روسیان راگەیاند.













گەلەری