وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكرد، ناوه‌ندێكی لۆجیستیمان له شاری لڤیڤی ئۆكرانیا به موشه‌كی ئێجگار هه‌ستیار له ئاسمانه‌وه كردووه‌ته ئامانج كه ئه‌و چه‌كانه‌ی تێدابووه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه راده‌ست كراون.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا له لێدوانێكدا، زانیاریی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له میانی جه‌نگی ئۆكرانیا، بڵاوكرده‌وه.
كۆناشێنكۆڤ باسی
له‌وه‌كرد، "به‌یانی ئه‌مڕۆ موشه‌كه ئێجگار هه‌ستیاره‌كانی هێزه ئاسمانییه‌كانی
روسیا له ئاسمانه‌وه، ناوه‌ندی پشتیوانیی هاوبه‌شی ١٢٤ی فه‌رمانده‌یی هێزه لۆجستییه‌كانی
سه‌ر به سوپای ئۆكراینایان له نزیك لڤیڤ كرده ئامانج. ئه‌و ناوه‌نده لۆجستییه
له‌ناوبرا كه تێیدا ئه‌و چه‌كه بیانییانه به بڕی زۆر هه‌بوون و له ماوه‌ی شه‌ش
رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه راده‌ست كرابوون".
وتەبێژی وەزارەتی
بەرگریی روسیا ئاشكراشیكرد له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا هێزه ئاسمانییه‌كان و هێزه‌كانی
بۆشایی ئاسمانی روسیا، له‌رێگه‌ی موشه‌كی ئێجگار هه‌ستیاره‌وه، ١٦ پێگه‌ی سه‌ربازییان
له ناوخۆی ئۆكرانیا خاپوركردووه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ٨٤ پێگه‌ی
سه‌ربازیی كردووه‌ته ئامانج.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كه‌كانی تۆپ و موشه‌كهاوێژ ٣٣١ ئامانجی سه‌ربازییان
ئاگر باران كردووه و رایگه‌یاند، "تا ئه‌مڕۆ ١٣٩ فڕۆكه، ٤٨٣ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان،
٢٥٠ سیستمی موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی، دوو هه‌زار و ٣٣٧ تانك و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش،
٢٥٤ موشه‌كهاوێژ، هه‌زار و نۆ هاوه‌ن و تۆپهاوێژ و دوو هه‌زار و ١٩٦ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی
تایبه‌تی سوپای ئۆكرانیامان تێكشكاندووه".