سەردێڕ:

شەوان چی بخورێت بۆئەوەی کەمتر هەست بە تینوێتی بکرێت لەکاتی رۆژوودا؟

PM:06:24:19/04/2022

3656 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە یارمەتیدەرن کەمتر هەست بە تینویەتی بکەیت لەکاتی بەڕۆژووبووندا.


بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی "الوطن"، ئەم ١٠ خۆراکە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە:
١- خەیار کە ٪٩٦ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٢- تەماتە ٪٩٥ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٣- سپێناغ ٪٩٣ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٤- قارچک ٪٩٢ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٥- شوتی ٪٩١ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٦- بڕوکلی ٪٩٠ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٧- کەلەرم ٪٨٦ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٨- پرتەقاڵ ٪٨٦ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

٩- سێو ٪٨٥ ی پێکهاتەکەی ئاوە.

١٠- بلوبێری ٪٨٤ ی پێکهاتەکەی ئاوە.













گەلەری