سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:05:35:19/04/2022

10808 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزی و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٦٠ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی ٢٣ دۆلار دابەزیوە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ٤٩٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلارە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ چوار بۆ پێنج هەزار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٨ هەزار دینارە.













گەلەری