سەردێڕ:

کازمی هۆکاری ناجێگیری دۆخی سیاسی عێراق ئاشکرادەکات و داوایەک لەلایەنەکان دەکات

PM:04:26:19/04/2022

4576 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی لە لێدوانێکیدا هۆکاری ناجێگیری دۆخی سیاسی عێراقی ئاشکراکرد و داواش لە لایەنەکان دەکات، "واز لە تۆمەتبارکردنی یەکبهێنن و متمانە بەیەک بکەن."


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەلی عێراق نیگەرانە لە ئەنجامی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا، وتیشی، "پێویستە دان بەوەدا بنێن کە لە قەیرانێکی سیاسییدا دەژین".

باسی لەوەشکرد، "ھۆکاری ئەو چەقبەستووییە سیاسیەی ئێستا هەیە، بۆ نەبوونی متمانە لەنێوان لایەنەکاندا دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، وڵات لە ھەڵدێری سیاسیی دەپارێزێت" داواشی لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد، واز لە تۆمەتبارکردنی یەکتر بھێننن و ھەوڵبدەن متمانە لەنێوان خۆیاندا دروستبکەن.

کازمی وتیشی، "عێراق لە قەیرانێکی سیاسییدا دەژیت و ھەوڵدەدین رێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکە بدۆزینەوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدراوە هێشتا لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێک نەکەوتوون، لە کاتێکدا ٦ی مانگی نیسان کۆتا وادەبوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری