سەردێڕ:

کۆتا هەڵوێستی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا

AM:09:30:19/04/2022

2092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی لە دانوستانەکانی ڤییەنا ماوەتەوە روونە و هیچ رێکەوتنێک ئامادە نییە هەتا لەگەڵ ئەمریکا لەبارەیەوە قسە بکەین و دەشڵێت و هەر بەشێکی دەقی رێککەوتننامەکەش تا رێککەوتنی کۆتایی دەکرێت جێی گۆڕانە."


سەعيد خەتيب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا ئاماژی بەوەدا، ئەو باشەی بە ناتەواوی لە ڕیککەوتنی ڤییەنا لەگەڵ ئەمریکا ماوەتەوە روونە و لە ئێستادا رێککەوتنێکی ئامادەکراو لە ئارادا نیە.

باسی لەوەشکردووە، هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی گۆڕانی دەقی رێکەوتنەکەوە نیە و ئێران نایەوێت دەقی ئامادەکراوەی رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ بگۆڕێت بەڵکو پاپەندی بە مادەی ٢٢٣١ ی رێکەوتنەکەی، دەیەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنی ڤییەنا تەواو نابێت هەتا ئەو کاتەی ئێران و ئەمریکا نەگەنە چارەسەر بۆ سەرجەم کێشەکانیان کە تەنها کێشەی ئەتۆمی نیە.

سەعيد خەتيب ئاشکراشیکرد، ئەو هەڵوێستانەی تا ئێستا ئەمریکا بەرامبەر ئێران هەیبووە بەس نیە بۆ ئەوەی رێکەوتنەکە ببێت،و دەبێت ئەمریکا رەچاوی داواکارییەکانی ئێران بکات.

هاوکات لەبارەی ویستەکانی ئێران بۆ بەردەوامبون یان بەردەوامنەبونی لە دانوستانەکان ئاماژەی بەوەدا، ئێران پارێزگاری لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەوروپادا دەکات و بەردەوامیشن لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەریکا لە رێی نێوەندگیرە ئەوروپییەکان.













گەلەری