سەردێڕ:

سێ نیشانە بۆ ئەوەی کێبڵی ئایفۆنەکەت دەکرێت کوشندە بێت

PM:11:51:18/04/2022

7616 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە پسپۆڕانی بواری سەلامەتی تەکنەلۆجی هۆشیاری دەدات، ئەو کێبڵی شەحنکردنەوانەی بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێن مەترسی ئاگرگرتن یان دروتکردنی شۆرتی کارەبایان هەیە.


گرەیسی کابانا یەکێک لە پسپۆڕانی بواری سەلامەتی تەکنەلۆجی بە رۆژنامەی زە سەنی راگەیاندووە، هەرچەندە شێوەی ئەو کێبڵی شەحکردنەوانەی بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێن زۆر لە کێبڵە راستییەکانی کۆمپانیان ئەپڵ دەچێت بەڵام ئەو کێبڵانە بە شێوەیەکی نا تەندروست و لە ماددەی هەرزان دروست دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە ئەو كێبڵانە مەترسی ئەوەیان هەیە گڕبگرن یانیش شۆرت لە سیستمی کارەبات ماڵدا دروستبکەن.

گرەیسی کابانا باسی لە سێ نیشانە کردووە بۆ پشکنینی سەلامەتی کێبڵی ئایفۆنەکەت:

١ پاکەت و شێوەی کێبڵەکە

کابانا باس لەوە دەکات ئەگەر کێبڵێکی شەحنت لە شوێنێکی ئاسایی کڕێ دڵنیابە لە سێرکردنی پاکەتەکەی و بە دوای لۆگۆی ئەپڵ بگڕی ئەگەر لەسەری نەبوو مەیکڕە چونکە ئەو شەحنە لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە باوەڕپێکراونیە.

٢ دادانی کەلەی شەحنەکەت بپشکنە

شارەزاکەی بواری سەلامەتی تەکنەلۆجی ئاماژەی بەوشداوە، ئەو کێبڵانەی ئاستیان نزمە و دەبنە هۆی مەترسی شێوەی دادنی کەلەی شەحنەکەیان جیاوازە بۆیە باشتر وایە بەراورد بە نێوان کەلەی کێبڵی ئایفۆنەکەت و کەلەی کێبڵە نوێیەکەت بکەیت و ئەگەر جیاوازیەکی زۆریان هەبوو دوربکەویتەوە لە کڕینی.

٣ کێش و شێوە

گرەیسی کابانا ئەوەشی خستوەەڕوو کێبڵە ساختە و باوەڕپێنەکراوەکان کێشیان زۆر کەمتر و شێوەیان نەگونجاوترن بە بەراورد بە کێبڵی فەرمی ئایفۆن.













گەلەری