ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکیداوا لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەکات سەردانی ئۆکرانیا بکات بۆ بینینی ئەو کۆمەڵکوژییەی هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدەن.
سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا راشیگەیاند، هێزەکانیان هێشتا کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەکی شارەکەیان لە دەستدایە، بەڵام ئەوان تا کۆتایی شەڕ دەکەن و ڕووبەرووی روسیا دەبنەوە.
هاوکات ئەو مۆڵەتەی روسیا
بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل دیاریکردبوو بۆ خۆبەدەستەوەدان کۆتاییهات،
بەڵامهیچ ئاماژەیەکی خۆبەدەستەوەدان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لە ئارادا
نییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەکە
روسیا گەمارۆی شاری ماریۆپۆلی داوە و بەڵێنیداوە بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنەکانی
لە ئۆکرانیا.
پێشتریش لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانی جیهانی فەڕەنسا تیمیێکی لە پۆلیسی فیدراڵی وڵاتەکەی ناردە کیێڤ بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانیی جەنگ.