سەردێڕ:

چەکەکانی ئێران چی دەکەن؟

5/26/2019 5:44:27 PM
3728 جار خوێندراوەتەوە
کوردستان ئەحمەد
+ -

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی رابردووداو لەسەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزیەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا چەندین مانۆری سەربازی وھەرەشەی گەورەی  لە جیھان وئەمریکا کرد کە گوایە چەکی گەورە و ھەروەھا ھێزی گەورەی ھەیە کە دەتوانێت جیھان لە ناوببات.
‎لە تازەترین لێدوانی سوپای پازداران دا کۆماری ئێسلامی ئێران رایگەیاند دوو جۆر چەکی زۆر نھێنی وتۆقێنەری ھەیە کە لەتوانایدایە ھێرشی گەورەیان پێ ئەنجامدات،ھەر لە مەوادی ھاتنی بی پەنجاو دوو ئەبراھامز بۆ کەنداو ئێرانیەکان رایانگەیاند ھەموو کەشتی وموشەکەکانی ئەمریکا لە ژێر کۆنترۆڵی موشەکەکانی ئێراندان.

‎ھەروەھا لە مەشقە سەربازیەکانیشدا چەندین جار سەرۆک رۆحانی رایگەیاندبوو ئەوان دەتوانن رووبەرووی ھەر ھێزێک بوەستنەوە کە ھێرش یاخود مەترسی ھەبێت لەسەر تاران و دوپاتیشیکردوەتەوە کە چەکی زۆر گەورەی ھەیە دەتوانێت موشەکەکانی بگەیەنێتە  واشنتنی پایتەخت.
‎پرسیارێکی گرنگ دێتە کایەوە ئایا دوای راگەیاندنی سزا قورسەکانی  سەرۆک ترەمپ لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئایا بەراستی  ئێران دەتوانێت رووبەرووی ئەمەیکا ببێتەوە یاخود دەتوانێت ھێرشبکاتە سەربنکەکانی ئەمریکا یاخود ئەمریکا خۆی؟
‎لەم یەک دوو دێرەدا بە سێوەرز وەڵامی ئەودووپرسیارە وەردەگرن کە ئایا ئێران پنتاگۆن دەگات بە حوسەینییە یان واشنتن لە ژێر پەیکەری ئازادی و بینا لەقوردروستکراوەکانی واشنتندا شەرابی سور دەبەخشێتەوە.

‎وەرزی یەکەم

‎چەکەکانی ئێران کامانەن

‎سەرۆک رۆحانی لە ماوەی رابردوودا باسێکی گەورەی لەسەر چەکەھانی کرد کە دواتر سەرۆک ترەمپ بەتویت وەڵامیدایەوەو وتی تکایە یوک دوو دانە لەو چەکانەمان نیشانبدەن کە ۆێوە ھەتانە بۆ ئەوەی برقا بەپێشکەوتویی ئێوە بکەین
‎ئێستا خەڵکی کوردستان و جیھان وتەنانەت ئێرانیش ووەبەشێکی زۆر لە ئەندامانی سوپاش نازانن توانا سەربازی و. چەکەکانی ئێران لە چ جۆرێکن و چەند توانایان ھەیە.

‎سوپای پازداران لە شەش بەشپێک دێت دووبەشیان ھەم پارەی باشیان لەبەردەستە و ھەم چەکی باشیان لەبەردەستە ئەوانیش فەیلەقی سوپای قودس وبەشی ھەواڵگری کە بەئیتڵاعات ناسراوە ئەوانی دیکە ھیچ ئاگاداری توانا سەربازی و چەکەکانی ئێران نیین، ‎لێکۆڵینەوەیەکی دەزگای سیخوری وھەواڵگری ئیسرائیل بە پاڵپشت بە پنتاگۆن  زنجیرەیەک بەڵگەنامەی نھێنی دەربارەی چەک موشەک فرۆکە ئۆتۆمبێلەکانی ئێران  کۆکردوەتەوە کە من لێرە بەشێکیتان بۆ باسدەکەم.

‎دەربارەی موشەکەکان دەڵێت چیی؟

‎ئێران خاوەنی سێ جۆر موشەکە ( کروز١-٢-٣-) و. شەھاب١-٢-٣  کروز١-٢-٣-))
‎کرمان و شەھاب و کروزی ١ مەودا شرێژن کە توانای ئاراستەگرتنیان نییەو ھەموویان دەکەنە بەر چاودێری سیستمی پاتریۆتەوە
‎کروز و شەھاب و کرمان ٢ کە مامناوەندن ئەو موشەکانەن  کە لە وڵاتانی دراوێوە دەتوانرێت ئاراستەبکرێن  ھەندێک وردن بەڵام دەکەونە بەر سیستمی پاتریۆتەوە ئاراستەکەشیان زۆر ورد نییە ئەمانە ئەو مووشەکانەن کە دەبێت لە وڵاتێکی ترەوە ئاراستە بکرێن بۆنمونە لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل  لە فەڵەستین بۆ ئیسرائیل کرمان و کروز و شەھاب ٣ مەوداکورتن لەناوخۆی وڵاتەوە ئاراستەدەکرێن نە ئاراستەگرن نە زیرەکن نە دەتوانن ئامانج بپێکن بەتەواوەتی ماڵوێرانکەرن زۆر کێشەی گەورەن زۆربەیان لە ئاسمان دەتەقنەوە بەشێکیان ئەو ئامانجە ناپێکن کە بۆیی دەرۆن بەشێکێشیان لەناودەچن.

‎تەواوی ئەم موشەکانە بەرھەمی روسیان لە نیوەی دووەمی سەدەی پێشوودا دروستکراون فرۆشراون بە ئێران لەلایەن روسیاوە ولەراستیشدا ئەوە ناوە عەسڵیەکەیان نییە وتەواوی موشەکە ئێرانیەکان روسی وچینی و کۆرین بەڵام ھەموویان بەتەواوەتی موشەکی دواکەوتوون وموشەکی پێش جەنگی جیھانی و ھەروەھا بەرھەمی پێش مۆدێرنبونی سوپای رووایان و ئەوڵاتە بەپارەیەکی زۆر کریونی ئێران لەم سێ جۆرە موشەکە بری ٧ھەزار دانەی ھەیەو بەسێکیشی لە عێراق وسوریاو لیبیاو ھەروەھا فەڵەستین حەشارداون کە ناو بەناو ئیسرائیل  بۆردومانیان دەکات.
‎دەربارەی فرۆکە وئۆتۆمبێل چی دەڵێ؟

‎فرۆکە وێۆتۆمبێلەکانی ئێران زۆربەیان نزیکەی بە. زیاتر لە %٨٨یان رووسین ئەوانیدیکە کۆکراوەی ئێرانن ویان چینین یاخود سویدین فرۆکەکانیش زۆربەیان بەرێژەی %٩٠یان فرۆکەی رووسین وبەشێک فرۆکەی ئەمریکێشی ھەیە کە زۆر کۆنن توانای رووبەرووبونەوەی ی زۆر گەورەیان نییە وەک ئێف ٣٠تەواوی فرۆکەکان دەکەونە بەر رەحمەتی پاتریۆتەوە.

‎ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری ڤۆڵڤۆ میکزەمینی وھەروەھا جیبی سەردەمی شەری دووەمی جیھانین وکۆنن ھەرەھا زیل ھەندێک بارھەڵگری جۆری ڤۆڵڤۆشی ھەیە کە لە بنکەکانی بۆ گواستنەوە بەکاریان دەھێنێ فرۆکەکانیش لە جۆری ئێف ١٤،ئێف ١٥ و ئێف ١٢و ئێف ١٠و میک و سیخۆ وھەڵیکۆپتەری جۆری ئاپارچی و چەند دانەیەک فرۆکەی سەرباز ھەڵگری کۆنی روسسییە کە ئەم فرۆکانە بە رێژەی %٩٠ دەکەونە بەر سیستمەوەو ناتوانن رووبەرووی شەری نوێ و فرۆکەو توانای سەربازیەکانی ئەمریکا  ببنەوە بەپوختی ئۆتۆمبێل وفرۆکەکانی ئێران ھێندەکۆنن لەتوانایاندا نییە ھیچ ھێزێک بکەن و شەر بکەن و رووبەرووبونەوەی  لەگەڵ ھیچ جۆرە فرۆکەیەکی تردا بکەن ئەم فرۆکانە تەنھا لە حاڵەتی خۆ فیدایکردندا وەک خۆتەقاندنەوە دەتوانن کربکەن کە ئوەش ھەر لە ئاسماندا دەتەقێنرێنەوە و دەکەونە بەر ھێرشی سیستمی موشەکییەوە.

‎دەربارەی چەکە بچوکەکان چی دەڵێ؟

‎ئێستا سیستمی چەک وتفەنگ و توفاقاتی سەربازییەوە ئێران ھەمن چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەکار دەھێنێی کە پێشتر ھەیبووە شمارەیەکی بێشومار لەم جۆرە چەکانەی ھەیە بەڵام لەجۆری کڵاشینکۆف یەکی رووسین لە مۆسکۆوە  لەناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە ھەموو ئەوپێداویستیانەی کە سوپایەک دەبێت ھەیبێت سوپای ئێرانیش ھەیەتی بەڵام ناتوانێت بەکارین بھێنێت لە حاڵەتێکدا نەبێت ئەو چەکانە لەناوخۆی ولاتتدا واتە لەشەری کۆڵان بەکۆڵاندا بەکار بھێنێت.

‎شیعەکان ئێران لە شەری کۆڵانبەکۆڵاندا دەکەن بە دۆزەخی لەبیرنەکراو بۆ ئەمریکیەکان چونکە شیعەکان مامۆستای راستەقینەی ئەو جۆرە  شەرانەن کە لە عێراق و سوریا و لیبیا ئێستا بەڕەواوەتی پەیرەو دەکرێت.

‎ئەگەر شەری ئەمریکا وئێران پێش قۆناغی کۆڵان بەکۆڵان بێت وئێران شەر نەکێشێتە ناوخۆی  وڵاتەوە ئەوا ئەمریکا زۆر بەئاسانی دەتوانێ سوپا لەپەلوو پۆبخات بەڵام ئەوەش زۆری دەوێت تا بتوانرێت بنکەکان دیاری بکرێت لە ساڵی رابردوودا سەرۆک بنیامین ناتانیاھۆ راپۆرتێکی شەش ھەزار لاپەرەیی بڵاوگردەوە  دەربارەی چەکەکانی ئێران سەرۆک ناتانیاھۆ  دەڵێت بەڵگەی وردمان لەدەستدایە کە ئێران چەکی تۆقێنەروو ماڵ کاولکەر بەرھەم دەھێنێت لەچەند شوێنێک بەتایبەت (خورمشھر ،بوشھر، اسلام ئاباد) ئەم چەکانە دەتوانن وێرانکەربن  بۆیە دەبێت ڕێیان لێبگیردرێت لەپاش ئەودۆیە دۆسیەی چەکەھانی ئێران. بڵاو بویەوە کە سەرچاوەکانی ناو سوپا بە تەلئەڤیڤ یان گەیاندبوو دواتریش کە دەرکەوت زابیاریەکان لە سەدا سەد دروستن بە پشتبەستن بەو چەکانە دەتوانرێت کاری گەورە بکرێت.

‎وەرزی دووەم

‎چۆنیەتی شەری ئێران

‎کۆماری ئێسلامی ئێران توانی لە شەری رووبەرووبونەوەی عێراقدا ٨ساڵ بەرگە بگرێت ودەشیتوانی زیاتر بەردەوامبێت لە شەری سوریادا بەھەمان شێوە لە شەری عێراقی نوێدا بەھەمان شێوەزیاتر لە ٣٠ساڵە لو رووبەرووبونەوەی  ئیسرائیل دایە لە رێگەی حەماسەوە پێش ئەوەی شەر بگاتە تاران ئێران ھیلالئکی بەدەوری خۆیدا دروستکرد کە زۆر بەھێزو گەورەیە چەک وپارەی تێدا سەرفکردووە ھەوڵاگریەکەی تێیدا ماندووبوە بەراستی وە قوربانی گەورەشیان لەپێناودا داوە.

‎ئەو سوپاو ھێزو ھیلالەی کە لە لیبیا ئیسرائیل  عێراق سوریا و دەورووبەری دروستی کرد پارەیەکی خەیاڵی تێدا سەرفراوەکە ئێران بەرەو قۆناغێکی زۆر گەورو بردووە و سوپایەکی زۆە مەزنی ھەیە و دەتوانێت زۆر کاری گەورەی پێبکات چەک وموشەکەکانی عێراق لە کەنداو سوریا ولیبا وعێراق کاری خۆیان کردووە وکارەکەش دەکەن لە ناوچەی ھیلالدا سوپای پازداران لەرێگەی گروپە چەگدارەکانەوە کاری دەکرد بە تەقینەوە ھێرشی موشەکی پەلاماری لەناکاو خستنەخوارەوەی فرۆکە واتە شەرێکی پارتیزانانە لە سوریاو عێراق سیستمی شەری کۆڵانبەکۆڵان و سناپەری کرد بەم چەشنە رووبەرووی ئەمریکا بوەوە و سەربازی زۆری کوشتن تەقینەوەو شەری زۆر گەورەق کاولکەی لەناوچەکەدا دروستکردووە و سەرپەرشتی دەکرد بەپوختی کۆماری ئیسلامی ئێران ھیلالی شیعی بەخوێن وپارەیەکی زۆر دروستکرد خەڵکی وڵاتەکەی برسیکرد لەپێناو ئەو ھیلالەداو شەرێکی نوێشی کردوو قوربانی گەورەشی دا.

‎ئێستا بەدوو ئاراستە بەرامبەر بە ئەمریکا دەیەوێت شەربکات لە قۆناغی سەرەتادا لە رێگەی موشەکەکان وە بنکەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج پاشانیش گروپەکان دەوروپشتی خۆی بەکار دەھێنێت لە قۆناخی کۆتایدا شەردەباتە شارەکانی خۆی بۆ ئەوەی سناپەرەکان وھەروەھاکۆماندۆکانێ سوپای قودس شەر بکەن.

‎ئێستا نوێترین شێوازی شەری ئێران بریتی دەبێت لە ھێنانە ناوەوەی شەر بۆ ئەوەی بەتەقینەوەو ھێرشی خۆکوژی زۆرترین سەرباز بکوژێت بەجۆرێکیش کۆماندۆکان دەتوانن ئەم کارە بکەن کە رووبەرووی ئەو ھێزانە ببنەوە کە ناتوانن شەری پارتیزانی یاخود شەری کۆڵان بەکۆڵان بکەن کە ئەمریکایەکان زۆر سەرکەوتونین لەم شەرەدا.

‎ئەگەر ئێران شەر بباتە ناوخۆی وڵاتەوە ئەوا شەر بۆ ماوەی زیاتر ٦ساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو ئامادەکاریانەی کە قودس کردونی پێدەچێت ساڵێکیش نەخایەنێت چونکە ململانێی نێودەوڵەتی لە ئێران وە سوریا نییە ھیچ وڵاتێک جگە لە چین و رووسیا  نییە بیانەوێت لە ئێراندا ململانێ بکەن چونکە  ئێران ھەر لە چەکی ئەتۆمیدا تێوە نەگلاوە بەڵکو لە مافی مرۆڤ زۆر بابەتی تردا تێوە گلاوە
‎بەشێک لە ئەوروپا ق. ئاسیا راستەوخۆ بونەتە دوژمنی ئێرانو ئێران لە زۆر پرسدا کەوتووە بۆیە ئەگەر شەر دەستپێبکات کاتەکەی زۆر لەوە کە ترە کە لە سوریا روویدا بەڵام وەک لیبیاش ئاسان نابێت.

‎وەزی سێیەم

‎رووبەڕووبونەوە

‎ئەو چەکو ئەو ھەلومەرجەی ئێرانی تێکەوتووە لەرووی سەربازی وگۆشەگیری وئابوریی و ھەروەھا سیاسیەوە رویەکی ئێران نیشانی ئێمە دەدات کە ئێران ناتوانێت ئەوشەرە گەورەیە بکات کە ئەمریکا یەخەی پێگرتووە.
واتە کاتێک موشەکەکان بەرگەی شەر نەگرن چەکەکان نەتوانن بچنە دەرەوە فرۆکەکان لەکار کەوتبن ئەوا ئێران ھەرگیز ناتوانێت شەری فرۆکە خانەنشینکراوەکانی ئە مریکا بکات کە شەرێکە زۆر ناخایەنێت ئەوەش ناکاتە ئەوەی کە ئێران تەسلیم ببێت و چەک دانێت وئاڵای سپی شۆرش بۆ ئەمریکیەکان  ھەڵ بکات.

‎لەراستییدا ئێران بەقورسی رووبەرووی ئەمریکا دەبێتەوە پێدەچێت کەنداوو بەشێک لەرۆژھەڵاتی ناوەراستو وڵاتانی دراوێ بکات بە گۆمی خوێن چونکە ئێران  ئەمشەرەی بە مان ونەمای شیعە ناوبردووە ئەگەریش وانەبێ وا قێنەکە نیشان دەدات بۆ ئەوەی جیھانی شیعە بۆ خۆی وەرگرێت ئەگەر رۆژھەلاتی ناوەراستیش خوێناوی نەکات بێگومان عێراق و سوریا و فەڵەستین داخاندەکات ئەگەر لەمەش دەربچێت ئەوا ئێران چەشنی سوریا بۆمباراندەکرێت ماڵ و خانوەکان داغاندەبن وشەر دەچێتە ژوری خەوی ھەموو کەسێکیشەوە پێدەچێت لە قۆناغی بۆردوومانی بنکە سەربازییەکانی ئێران لەلاین ئەمریناوە زۆرێک لەسوپاکەش رادسبکرێت یاخود نەتوانێت بچێتە شەرەوە.

‎ئێستا نەخەڵک نەشیعە نە خانەوادە شیعەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدان چونکە ویلایەتی فەقێ بوەتە مڵۆزم بۆ پێکھاتە نەتەوەییو ئاینیەکان لە ئێران لەلایەکیتریش نانو ئاو قوتی رۆژانە لەئێران زۆر ئەستەم بووە.