سەردێڕ:

نامەی گەنجێکی بێکار

11/14/2019 8:52:31 AM
6851 جار خوێندراوەتەوە
شەهرام رەسوڵ
+ -

هەلی کار

من لە هەموو تەمەنمدا لە هەموو ژیانمدا یەک جار گەنجم، یەک جار دەژیەم و خوێندن تەواو دەکەم و پێویستم بەکار و پێوستم بە دەستپێکردن دەبێت. من یەکجار ماڵ دادەنێم و یەکجار منداڵ بەخێو دەکەم و یەکجار هاوسەرگیری دەکەم، ئایە ڕەوایە ئەوجارە لە ژیان بێ کار بم؟ ئایە ژیان کە یەک ژیانە بۆ هەر کەسێک هی ئەوەیە قوماری لەسەر بکرێت و بەهەدەر بدرێت؟

هاوڕێم هەیە دکتۆرە، ئەندازیارە، وەستایە، توێژەرە، شکاری برام زانستى ژینگەی خوێندووە، شادانی خوشکم بایۆلۆجی، هاوسەرەکەم ئەندازیارى کیمیایی، هەموو ئەمانە بێ ئیش و بێکارن، بۆ؟ لە پێناو چی؟

لەسەر حکومەت، دەوڵەت، دەسەڵات، ئەرکە کە ڕێز لە ژیانمان بگرێ بە دابین کردنی مافی کار بۆ هەریەکێکمان، ئەگەر کارمان ناداتێ دەبێ بیمەی بێکاریمان بداتێ، ئەگەر نایکا و نایدا ئەمەی تا سەر بۆ ناچێتەسەر ڕۆژێ دێ دەوەرێ ئەم دەسەڵاتی هێزە!