سەردێڕ:

ژنە شەڕڤانی کورد

11/1/2019 7:21:08 PM
9729 جار خوێندراوەتەوە
بۆرۆکا پاراسکا} ڕۆژنامەنووسی ھەنگاری
+ -

لە ئێستادا  شتگەلێکی زۆر سەیر دەربارەی کێشەی کورد، بەگشتی و شەڕڤانانی ژن لە میدیای ھەنگاری و سۆشیال میدیادا باس دەکرێت.
زۆر سەیرە کە تێڕوانینی زۆربەی خەڵک بۆ ئەم مەسەلەیە تێڕوانینێکی  پیاوسالاری نەتەوەپەرستی نیشتمانی ئەوروپیە تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کە زۆر بە قووڵی ھاوسۆزن لەگەڵ ئەو شتەدا کە ناوی دۆزی کوردە.
ئەمڕۆ دەمەوێ یادی شەڕڤانێکی  کۆچکردوو وەبیر ئێوە بھێنمەوە، کە ناوی ئارین میرخان بوو لە دەمی ئابڵوقەی کۆبانێدا گیانی بەخشی لە ٢٠١٤ وە لە ڕێگەی ئەم باسەوە دەمەوێ دەستنیشانی ھەڵەی خۆمان وەک ئەوروپیەکان بکەم، ئارین میرخان لەوکاتەدا گیانی سپارد خۆیی تەقاندەوە کە تێکۆشان لەکۆبانێدا ئومێدی سەرکەوتنی نەمابووھێزە ئیسلامیەکان بە شەڕی ماڵ بە ماڵ دە ھاتنە پێشەوە، لەلایەکی دیکەوە یەدەگی کوردەکان کۆتایی ھاتبوو لەھەموولاوە ئیسلامیەکان گەمارۆی کوردەکانیان دابوو، لەو کاتەدا میرخان، کە تەمەنی لەسەرووی بیست ساڵەوە بوو وە خاوەنی دوو منداڵ بوو لەو دۆخەدا ئارین جەستەی خۆی بۆمبڕێژکرد و خۆی کرد بە ناو جیھادیەکاندا و خۆی تەقاندەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی ھێزەکانی خۆیان وئەو ھاوڵاتیانەی بۆ خۆپاراستن ڕوویان لەوان کردبوو.
ئارین بەم کارەی ٢٧ی لە جیھادیەکانی کووشت، گرنگی ئەو کارە لەخەسارتی کەسێکدا نەبوو بەڵکو لە فشاری دەروونی بوو لەسەر خەڵکە بەرھەڵستکارەکە ،چونکە لەو کاتەدا روون بووکە شەڕڤانە کوردەکان تا کۆتایی تێکۆشان دەکەن و لەبرسا نامرن، چونکە  گەر چەکیشیان پێ نەما ئەوە وەکو قەڵغانی زیندوو پشتیوانی لە شارەکەیان دەکەن.
دوای مردنی میرخان بووە ھێماو سومبولی بەرگری لە ناسنامەی  کورد لەھەمو جیھاندا ھەموو ساڵێک لەیادی گیانبەختکردنیدا لەمانگی ئۆکتۆبەردا بە ڕێزلێنانێکی سەربازی شایستە یادی دەکرێتەوە ھەروەھا لەکۆبانێ پەیکەرێکیان بۆ دروستکردووە. ھەر بۆ ڕێز لێنان لەم گیان بەختکردووە لاندرۆ ویب میتشل بە ئامێری کەمان پارچە میوزیکێکی لە پێشبڕکێی میوزیکدا لە کۆڵن پێشکەش کرد بە نێوی ئارین میرخان.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارە نائومیدە ، سەبارەت بەو ژنە کوردانە نەبوو کە داکۆکی لە شارستانیەتیەکەمان دەکەن، یاخود بۆ ئیمە دەجەنگن، یا لەبری ئێمە دەجەنگن بەڵکو  ڕێک ئەو وتارە شارستانیە  لەگەڵ  ئۆربان ی نەتەوەپەرست سەرۆک وەزیرانی ئێستای ھەنگاریا وەرگێڕو ئەردۆغانی ستەمکاری ئسوڵی دەڕوات.
ئەو  ژنە شەڕڤانانە ڕاھێنراون تا  پارێزگاری لە خۆیان و کەسوکاریان و ئەوانەی  دەورووبەریان بکەن.ھیچ یەکەیەکی کەلتووری،تیئۆری شارستانی،لەپشت ئەم چالاکیە سەربازیانەوە نیە.
دەسەڵاتی ڕۆژئاوا بە دەقیقی ئەو کاتە دامەزرا کە نکولی لە دەوڵەتی نەتەوەیی کرا. ئۆجەلان وەک ئایدۆجۆلیستێک ئاماژەی پێداوە ، دەوڵەتی نەتەوەیی چارەسەری کیشەی کورد ناکات.
بەشداری ژن لە ھێزی چەکداریدا بۆ شکاندنی سیستەمی  تەقلیدی کۆن زۆر پێوستە، ھاوکات بۆ  جیاکردنەوەی  ئاینی و جیاکاری نیوان کەسەکان، بۆ ھەموو ئەمانە  گرنگە کە کۆمەلگە  لەم خەباتەدا بەشداربن.
شتێکی سەیرە کە ئەورۆپاییەکان سەرسامن بە شەڕڤانە ژنەکان کە جلی سەربازیان لەبەردایە  سوپای زۆر وڵات وەک ئیسرائیل ئەمەریکاو وڵاتانی ئەورپا ژنە سەربازیان ھەیە کە ئەمەش ھەیکەلی  سرووشتی سەربازیە .
بەڵام ئەویش ڕاستە کە ھەرگیز لە ھیچ شوێنێک ئەم جۆرە یەکسانیە نەھاتووەتە دی کە بۆ کۆماندۆی ئافرەتانی کورد ھاتووەتە دی بەسەربازکردنی ئافرەت لەم حاڵەتەدا بۆ خۆی ئامانج نیە، بەڵام ئاماژەیە بەوەی ئەم ئافرەتانە گەر دەرفەتیان بۆ برەخسێت و جەنگ نەمێنێت  بەخێراترین کات واز لە چەک و لە سەربازی دەھێنن دەیگۆڕنەوە بە ژیانێکی ئاسایی ئاشتیانە.
کووشتنی چالاکوانێکی ژنی سڤیل ھیڤرین خەڵەف کە یەکەمین قوربانی ناسراوی ھێرشی تورک بوو دەلیل و ئاماژەیەک بوو بەوەی بزانین چی ڕوودەدات گەر  لەناکاو چەکی شانی ژنە شەڕڤانەکان بکەوێت.
 ئەو دڕندەییەی  ھیڤرینی پێ کووژرا  پەیوەندیەکی بەھیزی بە گیان لەدەستدانی  میرخانەوە ھەیە. جیھادیەکان لەبیریان نەچووبوو کە تووشی چ خەسارەتێک بوون بەدەستی ئەو ئافرەتە تێکۆشەرە چاونەترسانە . لە بیریان نەچوو بوو، کە  چەند ساڵ لەمەو لە چ ترسێکدا بوون  دەمێک ئەو ئافرەتانە لێیان نزیک دەبوونەوە.  بۆیە چاوەڕی دەکەین کە کووشتنی لەو جۆرە ڕووبدەن، وە بێگومان ئافرەتی دیکە بەڕێوەن تا  گیانیان ببەخشن ،بۆ جیھادیەکان ئەمە جەنگێکی  قێزەوەنە ، بێ ئومیدە ، بێ کۆتایییە .
وەرگێڕان لە ھەنگاریەوە بەکەمێک دەستکاریەوە /گۆران ھەڵەبجەیی