سەردێڕ:

ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن بە خێر دەهێنینەوە

10/18/2019 3:41:06 PM
9217 جار خوێندراوەتەوە
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح
+ -

 

 

بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میھرەبان، ھەموو ساڵێک، لەم رۆژەدا، ئازادیخوازەکان بەرەو باوکی ئازادی ئیمام حسێن سەلامی خوای لێبێت ھەنگاو دەنێن.

ئەوان پێکەوە بە یەک دڵ و ویستی نیشتمانی و بیروڕایەکی قوڵەوە ھاوتەریب لەگەڵ بەھا پیرۆزەکان بە کرنوشەوە ھەنگاوەکانیان دەنێن کە یەکانگیری و پێکەوەیی ئەوان بەھێزتر دەکات، ھەمو ساڵێک ئەو پەیامە دووپات دەکەنەوە کە بەرەو حسێن سەلامی خوای لێ بێت ریز دەبەستن وەک ئیمامێک کە نمونە و سیمبولی ھەژاران و نەداران و سەکۆیەکە بۆ رەنجەدەرانی نیشتمانی.

ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت فێریکردین چۆن زاڵ بین بەسەر ئاستەنگ و جیاکارییەکان و بەرگری لە خۆکردن و لە نیشتمان و مرۆڤایەتی و پێویستە بڵێین کە چۆن داواکاری خۆی دەربڕی و دەنگی بڵند کرد بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت.

مرۆڤ و نیشتمان بەھا بەرزە پیرۆزەکان ئامانجی مەزنن کە شۆڕشی حسێن سەلامی خوای لێ بێت خوڵقاوە لە نێو ژیانی شۆڕشگێران و ئازادیخوازاندا.

ئەم ئەو ئیمامەیە کە لە ویژدانی عێراقییەکاندایە بە بێ جیاوازی پێکھاتە و ئاینەکانیان، بەم شێوەیە عاشورا و دواتریش ساڵانە چلە دەکرێتەوە کە بریتیە لە بە زیندو راگرتنی بەھاکانی حسین و بەھای پاڵەوانێتی و بەھای بیر و ویژدان لە پێناو چاکە و خۆشەویستی و ئاشتیدا.

ئەم ساڵیش چلە بە خێر دێنینەوە، ھەمووان ئومێدە دەکەین کە ویستمان یەکبخات بۆ پارێزگاریکردن لە نیشتمانەکەمان و پابەندبوون بە چاکسازی و بەگژداچونەوەی گەندەڵی کە خێر و بێری بۆ نیشتمان و مرۆڤ تیادا بێت.

ئەم بۆنە پیرۆزە یەکیخستوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و ئاستەنگەکان کە وڵاتەکەمان و گەلەکەمان رووبەرووی دەبێتەوە لەم دۆخە زریاناوییەی ناوچەکەدا. 

پارێزگاری لە وڵاتەکەمان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لە پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بەرەو چاکسازی.

پابەند و نزیک دەبین لە گەنجەکانمان و داواکاری و مافە رەواکانیان بە ھەند وەردەگرین وەک چۆن پابەندین بە ئاسایش و ئارامی بۆ ئەوەی داواکاری ھاووڵاتییەکانمان بەرەو بەدیھێنانی دادپەروەری و ژیانێکی شکۆمەند جێ بەجێ بکەین.

لە چلەی شەھیدبوونی حسێن سەلامی خوای لێ بێت دەستی ھەموو ئەو کەسانە دەگوشین کە داوای چاکسازی دەکەن ھەروەھا دەستی گەنجەکانمانیش کە داوای مافەکانیان دەکەن و ئاڵای عێراق بەرز دەکەنەوە، دەستی ھێزە ئەمنییەکانمان دەگوشین لە پارێزگاریکردن و بەرگریکردنیان لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان.

یادی لەدەستدان و شەھیدبوونی خۆپیشاندەران و بەرگریکاران لە ھێزە پاڵەوانەکانمان دەکەینەوە و لە یادیان ناکەین، بە ویژدان و رێزە و دەروانینە قوربانیدانی خانەوادەکانیان.

لە یادی سەرداری شەھیداندا ھەموو جۆرە کوشتن و چەوساندنەوە و لە باربردنێک رەت دەکەینەوە.

لەم ساڵیادە مەزنەدا جەخت دەکەینەوە کە ھیچ رێگەیەکی ترمان لە بەردەم نییە جگە لە رێگەی بنیادنان و چاکسازی نەبێت لە وڵاتەکەماندا.

گەلی عێراق شایستەی باشترن.

ئەرکی ئێمەیە ریزەکان یەکبخەین و ئیلھام وەربگرین لە شۆڕشی ئیمام حسێن و سەرکەوتن بۆ چەوساوە و خێر لە خۆنەدیوەکان بەدەست بێنین.

سەرکەوتنیش بۆ عێراق

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێ بێت.